دووهه می ره شه مه ساڵه هاتی كۆچی دوایی مامۆستای مه زن و نه مریی كورد »عه بدولره حمان شه ره فكه ندی«مامۆستا هه ژاره. له ساڵی 1300 ی هه تاوی له شاری مه هاباد هاتووه ته دنیاو مامۆستا هه ژار خۆی ده ڵێ: »له دایكێكی شازده ساڵه و بابێكی چل و هه شت ساڵه له گه ڕه كی »خڕێ« له مه هاباد هاتوومه دنیاوه و كاتی دونیا هاتنم ئاخرو ئۆخری به هاری 1300 ی هه تاوی بووه و له پێناسه كه مدا كه حه وت ساڵ دوای له دایك بوونم وه رگیراوه رۆژی له دایك بوونم هه ژده ی جه وزاوا تامانگی پووشپه ڕه.«
مامۆستا هه ژار له بنه ماڵه یه كی خاوه ن فه رهه نگ و كورد په روه ردا په روه رده ده بێ، بابی مامۆستا هه ژار پیاوێكی داناو ماندوویی نه ناس بوو، هه موو كوردستان گه ڕا بوو، كورمانجی و سۆرانی زۆر باش ده زانی و له ئه ده بی كوردی و فارسی و عه ره بی و توركی دا ده ستێكی باڵای هه بووه، مامۆستا هه ژار له سه ر كۆشی ئه و بابه زمانی گرتووه و قسه ی خۆش فێر بووه و دڵ و مێشكی به شێعر و چیرۆكی كوردی ڕاهاتووه. ژیان و به سه ر هاتی مامۆستا هه ژار له م نامیلكه دا ناكرێ به كورتی بنووسرێت وباسی بكرێ و مامۆستا هه ژار خۆی ده ڵێ: گێڕانه وه ی به سه ر هاتم له ژیان دا قسه ی به ر ئاگردانه و چیرۆكێكه بۆ گێڕانه وه.
باس له باره ی شیعر و هونه ر و وه رگێڕان و نووسین و زانستی ئه و بلیمه ته گه وره، باسی ناوێ و خۆی شتێكه كه وه كوو خۆروایه، با هه وری نه زانی و بێ خه به ریش زۆر ڕه ش و چڵكن بێ و نه یه وێ سێبه ری تاریكی له سه ر عاله م دا لاوا، به ڵام هه موو ده زانین كه هه وری وا بۆ هه میشه خۆی ناگرێ هه ر ئه وه نده ی خۆشه بایه كی به قووه ت هه ڵكا، له به ر یه ك شی ده بێته وه و هه ر پارچه یه كی به لایێكا هه ڵدێ ، ئه و جار له ئاسمانی ساف و بێ گه رددا ڕۆژ خۆی ده رده خا و دنیایه ك ڕوون ده كاته وه. هونه رمه ندیی و به توانایی و ده س ڕه نگینی مامۆستا هه ژار له وه تێپه ر بووه وه شاردرێ ودابپۆشرێ، زۆربه ی نووسراوه كان و به رهه مه كانی ڕووناكیان دیوه و به ر ده ستی خه ڵك كه وتوون و له بازاڕی زمان و زانست و هونه رو فه رهه نگدا قه در و قیمه تیان له گوتن نایه.
مامۆستا هه ژار بێجگه له وه ی له زمان وئه ده بی كوردی دا هه ڵكه وته یه كی كه م وێنه بوو له زمان و ئه ده بی فارسی و عه ره بیشدا ده سه ڵاتێكی هه راوی بوو، ئه و زاته هه ر نه ك مایه ی شانازی كوردستان بوو، به ڵكوو گه نجێكی له قیمه ت نه هاتووش بوو بۆ هه موو ئێران. مامۆستا هه ژار وته یه كی هه یه كه ده ڵێ:عیشقم به ئازادی كوردستان له وه به هێزتر بوو كه خۆم ته نیا نه زری خۆشه ویستی و سه رپه ره ستی ماڵ و منداڵ بكه م و مه به ستم خزمه ت به گه له كه م بووه،به ڵام پیره مێرد و فایق بێكه س و سالم ڕه فیق حلمی وقانع و حوزنی موكریانیمان له بیرن كه تا ژیا بوون، مراندبوویانن و كه مردن ژیاندوویاننه وه و پێیان ده ڵێن نه مر، ئاخۆ بۆچی نووسه ر و شاعیر و هونه رمه نده كانمان تا زیندوون كه س ئاوڕیان لێ ناداته وه و كه س قه دری ئه و تۆیان ناگرێ، كه چی كه ده مرن و له ده ست ده چن ده گه ڕێنه وه سه ریان وشینیان بۆ ده گێڕن و كۆڕی شه پۆڕیان بۆ ده به ستن و چاكیان پێ هه ڵده ڵێن وخۆشیان ده رباره ده بێژن و فرمێسكی گه رمووگوڕیان له دوو هه ڵده ڕێژن. بۆ هه ر نووسه رێك یان شاعیرێكی به رزكه دێ په یدا بێ و بۆنی ئه وه ی لێ ده كه ی كه ده توانێ خشتێك له سه ر دیواری ئه ده بیات دانێ و په رده یه ك له ناو ماڵه كه ی هه ڵاوه سێ، له به ر جوێن پێدان و گاڵته پێ كردنی ئه م وئه و، ناتوانێ سه ر هه ڵێنێ و خۆ بنوێنێ و تا ده مرێ به جاسووس و هه رزه و شێت و سه ر سه ری دوای ده كه ون و رێی گه شه كردنی لێ ده بڕنه وه و با ئه وه بزانن گۆران ئه گه ر له به ندیخانه دا نه بوایه، ده بوایه ڕۆژ هه ڵات و ڕۆژاوای بۆنانی ڕۆژانه ی بپێوایه، قانع تا مردنان و دۆی خۆی ڕۆژێك له په نا یه ك نه دیت و زۆر به ناشكوری ناڵێم له م كوردستانه ی ئێمه دا گه وره یی به میراته نه ك به هونه ر و جه و هه ر.
من نامه وێت له سه ر هونه رو زانست و تێكۆشانی فه رهه نگی مامۆستا هه ژار بدوێم و تاقانه مه به ستم له نووسین ئه م په رتووكه بۆ ساڵیادی ئه و بلیمه ته و باشتر زانین له مه ڕ گه وره یی مامۆستا هه ژار وئه و هه موو خزمه ته ی له به ر چاو بگرین و ئاماژه یه ك بێت بۆ خۆمان و جه ماوه ری نووسه ران و رۆشنبیران و هونه رمه ندانی ئه مرۆمان كه به گژیه كدانه چین و حورمه تی یه ك بگرین و زۆرتر خزمه ت به گه له كه مان بكه ین و واتێنه كۆشین كه دوا رۆژمان حه سره ت و مه خابن بێت، و بزانین ژیانی ئه و نه مره وه ك ژیانی هه موو گه وره پیاوان و زانایان و ئه و تێكۆشه رانه ی كه خۆشه ویستی و خزمه ت به گه لیان هه ڵبژاردو سه رانسه ر ژیانیان ده رد و مه ینه ت و چه رمه سه ری بوو، بووه. مامۆستا هه ژار بۆ په ره پێدانی كولتوور و كه له پوورو ئه ده ب و زمانی گه له كه ی ژیانی خۆی ته رخان كرد و هه رگیز ده ستی له تێكۆشان به رنه داو كێ یه نه زانێ كه هه ژار له ته مه نی 24 ساڵه دا ناز ناوی »شاعیری میللی كورد« ی وه ر گرتووه.
كام خوێنده واری ئێرانه نه زانێ له سایه ی قه ڵه می هه ژاردایه كه پاش هه زار ساڵ ده توانێ كتێبی قانوونی بووعه لی سینا به فارسی بخوێنێته وه و كتێبخانه كه ی به و كتێبه ناو بانگ داره بڕازێنێته وه.
ئه و زانا پایه به رزه نیوه ی ته مه نی یا له گه ڵ زۆرداران به شه ر ِ هاتووه، یان ناعیلاج نیشتمان و خێزانی به جێ هێشتووه و له ده ستیان هه ڵاتووه، به جۆرێ كه ماوه یه كی دوور و درێژ له چوارده وڵه تان قاچاخ بووه و نه یوێراوه خۆی ئاشكرا كات. هۆی ئه م ئاواره بوون و خۆشاردنه وه هیچێ نه بووه مه گه ر قه ڵه مه پیرۆزه كه ی. هه ژار تاوانباری قه ڵه مه كه ی بوو.
هه ڵۆی به رزه فری قه ڵه می هه ژار به دوو شاباڵی زانست و هونه ره وه له هه ورازان سه رده كه وت و له ئه شقی ئاسمان بۆ دونیای پڕ له هه رای خواره وه ده یڕوانی، له هه ر كوێ خاوه ن زۆرێكی ملهوڕی بدیبایه كه بۆڕاوی داماوێكی بێ ده سه ڵات خۆی تاوداوه، بۆی دایده داوڕاوی لێ به تاڵ ده كرده وه.
هه ر چه ند زیاتر له گه ڵی حه ولیان ده دا به ڵكوو ده س هه ڵگرێ و واز بێنێت و بیر له ژیانی تاڵ و ژن و منداڵ و ئاواره یی بكاته وه، زیاتر پای داده گرت و له سه ر بیرو بڕوای خۆی شێلگیرتر ده بوو و خزمه تی زۆرتری ده كرد و هه ر هه وڵی ده دا بۆ گه له كه ی، بۆخاكه كه ی، بۆ هه ژاران، بۆ زمان و ئه ده ب و بۆ فه رهه نگی نه ته وه كه ی و له ساڵیادی كۆچیدا رێگای به رده وامه و ناویاد و هه مووی خزمه ته كه ی له به ر چاوه و سوودی لێ ده گرین و شانازی پێوه ده كه ین. لێره دا دیسان یادی به رز راده گرم و هه ندێ له به ر هه مه كانی ده نووسم:
1- ئاڵه كۆك ( شیعر) چاپی 1325 ی هه تاوی ته ورێز
2 - بۆ كوردستان (شیعر) چاپی یه كه م 1966
3- مه م و زینی خانی به موكریانی چاپی یه كه م 1960
4- چوارینه كانی خه یام -چاپی یه كه م 1968
5- شه ره فنامه،هه ژار كردوویه به كوردی چاپی یه كه م نه جه ف 1973
6- هۆزی له بیر كراوی گاوان چاپی به غدا 1973
7- یه ك له په ناوی خاڵ و سیفری بێ بڕانه وه نووسینی عه لی شه ریعه تی ، هه ژار كردوویه به كوردی
8- ئارێ براوارابرا، نووسینی عه لی شه ریعه تی، هه ژار كردوویه به كوردی
9- عیرفان، به رامبه ری ئازادی، نووسینی عه لی شه ریعه تی،هه ژار كردوویه به كوردی
10- دایه، باوه، كێ خراوه،نووسینی عه لی شه ریعه تی، هه ژار كردوویه به كوردی
11- مێژووی ئه رده ڵان
12- هه نبانه بۆرینه( فه رهه نگی كوردی - فارسی) چاپی 1988
13- »قانون در طب«، جزمی یه كه م، بووعه لی سینا، هه ژار كردوویه به فارسی
14- »قانون در طب« جزمی دووه م ،بووعه لی سینا، هه ژار كردوویه به فارسی
15- »قانون در طب«، جزمی سێیه م و چواره م و پێنجه م و شه شم، چاپ نه كراوه.
16- دیوانی مه لای جزیری
17- قورئانی پیرۆز ، بۆ كوردی وه ر گێردراوه،چاپی تاران
18- چێشتی مجێور،ئاماده كردن، خانی شه ره فكه ندی و چه ند به رهه می تر
ــــــــــــــــــــــــــ
سه ر چاوه كان
1- چێشتی مجێور(ژیان و به سه ر هاتی هه ژار) ئاماده كردنی:خانی شه ره فكه ندی
2- ده مێك له گه ڵ كاك ماجد رۆحانی، گۆثاری ئاوینه ژماره ی 10
3- گۆثاره كانی مامۆستای كورد، سروه ورامان
4- گۆثاری رۆثار ژماره ی 24 له مه ڕمامۆستا هه ژار
5- هه ژار هێمنه كه ی جاران - مامۆستا هێمن
به ریز کاک قادر عبدوالله زاده ناسراو به (قاله مه ره) یه کیک که ژه نیاره به توانیاکانی ئامیری شمشال بو که له کورستان ده ژیا. قاله مه ره له ته واوی شار و شاروچکه کانی کوردتان پیاویکی ناسراو بوو. ئامیر لیدانی قاله مه ره هه ستیکی زور خوشی به م که سانه ده دا که له نیزیکه وه گویان لی ده گرت. قاله مه ره له زیاتر له 20 وه لاتی جیهان به رنامه ی به ریوه برد و یه کیک له تواناترین ژه نیاره کانی ئیران و به تایبه ت کوردستان بوو. روحی شاد بی . . .
کاک قادر از خانوادهای فقیر در اطراف بوکان متولد شد. از کودکی به کار کشاورزی و چوپانی پرداخته است. به گفته خودش از کودکی با شمشال همدم بوده است و چون مردم دوست و به هنری که داشته علاقه زیادی داشته است هر جا و هر شهر و هر کوهساری و برای هر کسی شمشال می نواخته است. و مردم نیز بدان اهمیت میدادند و وی را مورد احترام قرار میدادند. تنها راه کسب درآمدش هم نی زنی است و از این راه امرار معاش میکند.
کاک قادر به شمشال خود علاقه زیادی دارد و به گفته وی کسی از شمشالی که او دارد ندارد و نمیتواند درست کند. این شمشال را کاک قادر حدود ۳۰ سال قبل از یک سید با یک راس گوسفند معاوضه کرده است. کاک قادر می گوید بعد از مرگ من فلوتم را به موزه کردستان عراق منتقل کنید چون قدیمی و از نیا کانان کرد بر جای مانده و به دست من رسیده است و قدمت آن به ۱۵۰ سال قبل می رسد.
افتخارات
وی دارای عناوین زیادی می باشد که بعضی عبارتند از:
۱۹۹۳ جایزه آلمان به بهترین و اصولی ترین نوع نینوازی (وی جایزه سال ۱۹۹۳ خود را به دلیل فقر مالی نتوانست دریافت کند.)
۲۰۰۲جایزه ویژه انفال در سلیمانیه (پیره مرد)
۲۰۰۳جایزه مردم بوکان به کاک قادر
و چندین جایزه دیگر از مردم کردستان ایران و عراق
عو سمانه سوور له سالی1319 هه تاوی له گوندی هه باس ئاوا_سه ر به شارێ بۆکان له دایک بووه شوێنی نیشته جێ بوون : شارێ بۆکان مامۆستاکه ی : مامۆستا ی خوا لێخۆش بوو قادر عه بدوڵازاده(قاله مه ڕه).هه وه ڵ جارشمشاڵ ژه ن بووه له پاشان ئامێری دوزه له و نایه ی ژه ندووه... گۆرانی بیژانی هاوکار: [خوا لێخۆش بووان عه بدوڵای هوشمه ند(عه به ده ڕژێ)... سه ید محه مه دی سه فایی...سمایل ئاغای عه باسی(چه وگالی). عه لی خه ندان]... سه ید عه لی سه ر ده شتی... ئه بوبه کر قه ره گوێزی... سه ید برایم سه قزی... خه لاته هونه ریه کان:وه رگرتنی پله ی یه که م له فیستیواڵی فه جر له تاران--- وه رگرتنی پله ی یه که م له فیستیواڵی مۆسیقایی شاری کرمان--- وه رگرتنی پله ی دووهه م له فیستیواڵی مۆسیقایی شاری سنه. هاوکاری له گه ڵ هۆنه رمه ند خه بات مه ولودی له گروپی مۆسیقایی ژینۆ کاتێک که مامۆستا حه سه ن زیره ک له کانی مه لا ئه حمه دی شاری بانه چایی خانه ی بووه ئه م هونه ر مه نده به ریزه چووه بۆ لای و له زهماوه ندی بنه ماڵه کانی(ره سوڵ زاده –شه فیعی-تورکی)نایه ی بۆ لیداوه. ده توانین به یه قینه وه بڵین مامۆستا له ژه نینی مێلۆدیه خێراکان بۆ هه ڵ په رکی بێ وێنه یه و یه ک جار شاره زایه.
عو سمانه سوور له سالی1319 هه تاوی
له گوندی هه باس ئاوا_سه ر به شارێ بۆکان له دایک بووه
شوێنی نیشته جێ بوون : شارێ بۆکان
مامۆستاکه ی : مامۆستا ی خوا لێخۆش بوو قادر عه بدوڵازاده(قاله مه ڕه).هه وه ڵ جارشمشاڵ ژه ن بووه له پاشان ئامێری دوزه له و نایه ی ژه ندووه...
گۆرانی بیژانی هاوکار: [خوا لێخۆش بووان عه بدوڵای هوشمه ند(عه به ده ڕژێ)... سه ید محه مه دی سه فایی...سمایل ئاغای عه باسی(چه وگالی). عه لی خه ندان]... سه ید عه لی سه ر ده شتی... ئه بوبه کر قه ره گوێزی... سه ید برایم سه قزی...
خه لاته هونه ریه کان:وه رگرتنی پله ی یه که م له فیستیواڵی فه جر له تاران--- وه رگرتنی پله ی یه که م له فیستیواڵی مۆسیقایی شاری کرمان--- وه رگرتنی پله ی دووهه م له فیستیواڵی مۆسیقایی شاری سنه.
هاوکاری له گه ڵ هۆنه رمه ند خه بات مه ولودی له گروپی مۆسیقایی ژینۆ
کاتێک که مامۆستا حه سه ن زیره ک له کانی مه لا ئه حمه دی شاری بانه چایی خانه ی بووه ئه م هونه ر مه نده به ریزه چووه بۆ لای و له زهماوه ندی بنه ماڵه کانی(ره سوڵ زاده –شه فیعی-تورکی)نایه ی بۆ لیداوه.
ده توانین به یه قینه وه بڵین مامۆستا له ژه نینی مێلۆدیه خێراکان بۆ هه ڵ په رکی بێ وێنه یه و یه ک جار شاره زایه
ئەمجیاوازیەشوەکوسەرنجیبۆدراوه قسەی مامۆستا سەجادی لەلایەک و دکتۆر خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد له لایەکی ترەوه دەربارەی تەمەنی و ساڵی لەدایکبوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله، ئەوەی لە پێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی ١٢١٥ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی ١٧٩٧ی زایینیدا بەراوردکردووه. جا ئەگەر وەها بێت، ئەوا وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی ئەفەرموون نالی ٥٨ ساڵ ژیاوه. بەڵام له ڕۆزنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنیی ی"وسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلی"دا ساڵی ١٢١٥ی کۆچی لەگەڵ ساڵی ١٨٠٠-١٨٠١ی زایینی بەرامبەر کراوه. بەپێی ئەمه وەک دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەسەری ڕۆیشتون، ساڵی له دایکبوونی نالی دەکاته ١٨٠٠ی زایینی و تەمەنیشی دەبێته ٥٦ ساڵ.
لەوانەیباسکرانهیچیانناتوانرێتوەک سەرچاوەیەکی ڕاستەقینه و باوەڕپێکراو ساڵی لەدایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکەن. بەڵام هەندێ شت هەیه دەبنه هۆکاری ڕوونکردنەوەی سەردەمی "نالی" و نزیکبوونەوە له زانینی ساڵی له دایکبوون و مردنی.
تبادل
لینک هوشمند
برای تبادل
لینک ابتدا ما
را با عنوان
ئاوێنــــه و
آدرس
awenakurd.LXB.ir لینک
نمایید سپس
مشخصات لینک
خود را در زیر
نوشته . در صورت
وجود لینک ما در
سایت شما
لینکتان به طور
خودکار در سایت
ما قرار میگیرد.